قوتابخانەیەک لە سلێمانی دەردەکەوێت دەرگاکەی داخراوە _ وێنە: 964
لەکوێ گشتییە؟
لە سنوری پێنجوێن، تەوێڵە و بیارە پشووە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە فەرمانگە حکومیی و ناوەندەکانی خوێندنیی پێنجوێن، گەرمک و ناڵپارێز سبەینێ پێنجشەممە پشووە، بەڵام لە تەوێڵە و بیارە بۆ ناوەندەکانی خوێندن کراوە بە پشوو.
هۆکارەکاش دابەزینی پلەی گەرما و سەهۆڵبەندنی بەشێک لەو ناوچانەیە.
لەبارەی پشووەکەی پێنجوێن، کە ناحیەکانی گەرمک و ناڵپارێز دەگرێتەوە، قایمقامیەت نوسیویەتی، پشووی فەرمیە لە گشت فەرمانگەکانی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن و گشت ناوەندەکانی خوێندن، بە قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک.
لەبارەی پشووەکەی تەوێڵە و بیارە و راگرتنی دەوام لە ناوەندی خوێندن، پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند، دوای راوێژکردن لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە ناوەندی ناحیەی بیارە و تەوێڵە کرا بە پشوو.
وەک پەروەدەی هەڵەبجە وتوویەتی، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و خوێندکارانی و مامۆستایان و تەندروستیی گشتییدا بڕیارەکەیان داوە.
وەسبەی پێنجشەممە 22.1.2026،6 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ناو ناوەندی ناحیەی بیارەو شارۆچکەی تەوێڵە دەوام رادەگیرێت، لە قوتابخانە و خوێندنگەی گوندەکانی دەرەوەی ناوەندی ناحیەی بیارە، دەوام ئاسایی دەبێت.