لیستی کاندیدە پەسەندکراوەکان ببینە

تانەی کاندیدە دوورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق یەكلاكرایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی کاندیدە دوورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقی یەكلاكردەوە و دوورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردووە و بڕیاری دا بە گەڕاندنەوەی چوار كاندید.

دادگاکە، ئەمڕۆ چوارشەممە 21.1.2026 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دوو دانیشتنی تایبەت، كە لە 19 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچووە، بڕیاری کۆتاییان لەسەر 28 تانە داوە کە لەلایەن ئەو کاندیدانەوە پێشکەشکرابوون، کە ناویان لە لیستی پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک کۆماردا نەبوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە کۆی 28 تانە، بڕیاری دوورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردووە، هاوکات بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی چوار کاندیدی دیکە و بە شایستەی زانیون بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەوانیش بریتین لە خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافیع عەبدوڵا و سالم حەواس.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، لیستی کۆتایی ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکان بەم شێوەیەیە:

شوان حەوێز فەریق نامیق، ئەحمەد عەبدوڵا توفیق ئەحمەد، حوسێن تەها حەسەن محەمەد سنجاری، نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵا،  ئاسۆ فەرەیدون عەلی، سامان عەلی ئیسماعیل شالی، سەباح ساڵح سەعید، عەبدوڵا محەمەد عەلی زاهیر، عەبدولـلەتیف محەمەد جەمال رەشید شێخ محەمەد، ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حلێوی، نزار محەمەد سەعید محەمەد کەنجی،  سەردار عەبدوڵا مەحمود تایمز،  فوئاد محەممەد حوسێن بەگ،  موسەننا ئەمین نادر،  نەوزاد هادی مەولود، خالید سدیق عەزیز محەمەد، ئازاد مەجید حەسەن، رافیع عەبدوڵڵا حەمید موسا، سالم حەواس عەلی.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی سێ یاسای راگرت

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جێبەجێکردنی سێ یاسای راگرت