حەیدەر سەعید وادەڵێت

ئەوەی داوتانە بە کورد هیچیان دەستکەوت نیین

964+

ژووری هەواڵ

عەرەب و تورک و ئێرانی و ئەرمەن بەناوی شوناسی نەتەوەیی خۆیانەوە سیاسەت دەکەن، بەڵام کاتێک دێتە سەر نۆرەی کورد پێیان دەڵێین: ناسنامەکەتان بسڕنەوە لە پێناو نیشتیمان.

حەیدەر سەعید نوسەرو بیرمەندێکی دیاری عێراقییە، سەنجێکی لەبارەی ”دووڕوویی” ئەمەریکا سەبارەت بە کورد نوسیوەو دەڵێ لە عێراق پشتگیری فیدراڵی دەکات، کەچی لە سوریا سیستەمی مەرکەزی دەوێت.

ئەمە دەقی سەرنجەکەیەتی بە کوردی
ئایا هیچ ئەزموونێک هەیە ئەمەریکا پشتیوانی بکات؟
لە عێراق پشتیوانی سیستەمی فیدراڵی دەکات، وەک بەشێک لە سیستەمێکی تەوافوقی (جا ئەگەر ئەو تەوافوقییە کاری پێ بکرێت یا نا).

سیستەمی فیدرالی بەشێکە لە میراتی مێژوویی ئەمەریکا و بەشێکە لە سیستەم و کەلتورە سیاسییەکەی، ئەمەش پێچەوانەی نمونەی دەوڵەت نەتەوەی ئەوروپییە.

بەڵام لە سوریا پشتیوانی سیستەمێکی مەرکەزی دەکات و بە روونی دژی سیستەمی فیدراڵییە، وەک ئەوەی تۆم باراک دەیڵێ، بگرە ئەو هیچ کێشەیەکی نەتەوەیی نابینێت و پێی وایە هەموو مافەکان تەنیا مافی کەلتوری و زمانن، رای وایە بە دەستهێنانی رەگەزنامەی سوری لەلایەن هاوڵاتیانی کوردی ئەو وڵاتەوە دەستکەوتە، لەکاتێکدا ئەمە هیچ دەستکەوتێکی تێدا نییە.

مافی کەلتوری و زمان، بەبێ هیچ شتێک لە بەشداری سیاسی، بۆ شوناس و گەلێک کە زیاتر لە سەد ساڵە تێدەکۆشن، بۆ ئەوەی بەشداری سیاسیان تەحسیڵ حاسڵ نەبێت، بەڵکو بۆ ئەوەیانە سیاسەت بەشێک لە شوناسی نەتەوەییان بداتەوە، وەک ئەوەی هەموو گەلانی دەوروبەریان پێی گەیشتوون.

عەرەب و تورک و ئێرانی و ئەرمەن بەناوی شوناسی نەتەوەیی خۆیانەوە سیاسەت دەکەن، بەڵام کاتێک دێتە سەر نۆرەی کورد پێیان دەڵێین: ناسنامەکەتان بسڕنەوە لە پێناو نیشتیمان.

سوودانی و مەزڵوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد؛ مەترسییە...

سوودانی و مەزڵوم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد؛ مەترسییەکانی داعش تەوەری سەرەکی بوو