پەیامی دیاری قەرەداغی بۆ سەرکردەکان؛

“جیاوازییەکانتان وەلانێن و ئاشتەوایی رابگەیەنن ئەگەرنا خەڵک نەفرەتتان لێ دەکا”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

دیاری قەرەداغی هونەرمەند داوا لە سەرکردەکانی کورد جیاوازییەکانیان وەلا بنێن و لەم کاتەدا یەکگرتوو و یەکڕیز بن.

ئەمڕۆ لە سلێمانیش هاوشێوەی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو، دیاری قەرەداغی هونەرمەندی دیاری کوردستان لەناو خۆپیشاندەران بوو و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “بەرهەمەکانی من هەمیشە گوزارشت لەم خەمانە دەکات، دڵ و رۆحمان بریندارە و بەداخین بۆ هەموو ئەو رێوڕەسمە ناشیرینە سیاسییەی کە دەگوزەرێ بۆ تێکدانی جوگرافیا و ژیانی کوردان، بەڵام ئەوە خەونێکە کە هەرگیز نایەتەدی”.

“پەیامێک دەدین بە سەرکردەکانی کورد کە جیاوازییەکانتان وەلا نێن، خەڵک نەفرەتتان لێ دەکا و خۆشی ناوێن بەم شێوەیە، هەلێکی ئاڵتونی هاتۆتەپێش ئاشتەوایی خۆتان رابگەینن”، دیاری قەرەداغی وای وت.

داوایشی کرد، هەموو تاکێکی کورد شانازییە بەکوردبوونی خۆیەوە بکات، چونکە لە بەشێکی کوردستان بەرخۆدان و نەبەردی و سەرفرازی هەیە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

خوێندکاران و مامۆستایانی کۆیە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆ...

خوێندکاران و مامۆستایانی کۆیە بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا گردبوونەوە