"خواردنەكە گۆشت و برنجی وشككراوەیە"
ئاژەڵدۆستێک خواردنی بۆ سەگە بێلانەكانی گۆیژە بردووە
964+
دیلان محەمەدجەزا
دیار حەسەن یەكێكە لە چالاكوان و ئاژەڵدۆستەكانی سلێمانی و هەموو كات خواردن بۆ سەگە بێلانەكان دابین دەكات، ئەمڕۆش چەند فەردەیەك خواردنی بردە شاخی گۆیژە و 964یش لەگەڵیدا بوو.
دیار حەسەن دەڵێت، ئەو خواردنەی هێناویەتی، گۆشت و برنجی وشككراوەیە و خەڵك بۆچی لە سۆشیال میدیا تەعلیق لێدەدەن، ئەو خواردنە كوالێتی بەرزە.
وتیشی، داوا دەكەم خەڵك كە دێن بۆ ئەو شاخەكە خواردن لەگەڵ خۆیان بهێنن، بە تایبەتی كە بەفر دەبارێ و سەگەكان خواردنیان دەستناكەوێت.
ئاژەڵدۆستەكەی خۆمان ئامۆژگاری خەڵكیش دەكات، كە ئەمڕۆ جەوەكە بە كەڵكی شەڕەبەفر نایەت، چونكە رێگاكان بەستوویانە و مەترسیدارە، جگە لەوە پۆلیسی هاتوچۆش لەوێن و رێگەنادەن ئۆتۆمبێل سەركەوێت، مەگەر بە پێ سەركەون، ئەمەش هەر مەترسیدارە و رەنگە بكەویت و ملت و دەست و قاچت بشكێ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا