پشتگیری بۆ رۆژئاوای كوردستان

ئەمڕۆ كوردانی لەندەن دەچنە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چەند چالاكوانێكی كورد لە بەریتانیا لە رێگەی پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیاوە بانگەوازیان كردووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیەك لە بەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەنجامدەدەن.

بەپێی ئەو بانگەوازەی بڵاوكراتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 20.1.2026 كوردانی هەموو شارەكانی بەریتانیا روو بكەنە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە و لەوێ كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ (بە كاتی لەندەن) لە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و خۆپیشاندان دەکەن.

لە بانگەوازەكەدا هاتووە، “رۆژ رۆژی هیمەتە و تکایە لای خۆتانەوە کوردانی بەریتانیا ئاگادار بکەن”.

ئەوان ناونیشانی گردبوونەوەكەشیان داناوە، كە بەم جۆرەیە:

11 Downing Street. London, England SW1A 2AB.

شەوی رابردوو بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو كۆدەنگی و گردبوونەوەی گەورە لە شار و شارۆچكەكانی باشووری كوردستان و هەروەها لە چەندین شاری ئەوروپا ئەنجامدرا بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای كوردستان، كە كەوتووەتە بەر هێرشی هێزەكانی سەر بە حكومەتی كاتیی سوریا و شەڕ و پێكدادان دەستیپێكردووە.

هاوكات لە هەولێریش هاوڵاتیان چوونە بەردەن كونسوڵخانەی ئەمریكا و داوای هەڵوێستی ئەوانیان كرد.

خۆپێشاندانی بەردەم كونسڵخانەی ئەمریكا هەروا دێ و فراو...

خۆپێشاندانی بەردەم كونسڵخانەی ئەمریكا هەروا دێ و فراوان دەبێت