چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستە خوارەوە

یەکینەکانی پاراستنی ژنان پێنج هێرشیان بۆ سەر شاری سرێن پووچەڵکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ئەو زنجیرە هێرشەی شەوی رابەدوو کرابوونە سەر گوندەوارەکانی شاری سرێن لە باشووری کۆبانی، لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) شکستیان پێهێندراوە و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.

شەڕەکە، سەخت ودژوار بووم درەنگانی شەوی رابردوو هەسەدە رایگەیاند بوو کە هێزەکانیان ڕێگرییان لە پێشڕەویی گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق کردووە و گورزیان لێوەشاندوون.

دەشڵێت لە ئانجامی شکستپێهێنانی ئەم هێرشانە هێزاکەنی (یەپەژە) توانیویانە حەوت ئۆتۆمبێلی سەر بە گروپە هێرشبەرەکان تێکبشکێنن، چوار زرێپۆش زیانی راستەوخۆیان بەرکەوتووە و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، پێنج هێرشیان پووچەڵکردەوە کە لەلایەن ئەم گروپانەوە کرابووە سەر ئەم ناوچەیە، دەشڵێت ” تاوەکو ئێستاش لە شوێنی جیاوازی ئەم ناوچەیە شەڕ و پێکدادانی راستەوخۆ بەردەوامە”.

مەرجەکانی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سو...

مەرجەکانی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوكرایەوە