دەیان کەس گردبوونەتەوە
هوتافلێدان بۆ پشتگیریی رۆژئاوا لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەردەوامە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
زیاتر لە کاتژمێرێکە بە دەیان هاوڵاتی کورد لە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن بۆ پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا و دژی سوپای سوریا، داوای هاوکاری لە ئەمریکا دەکەن.
یەکێک لەو هاوڵاتییانە بۆ 964 دەڵێت، بەرخودان بەردەوامە و ئەوان شەڕی دژی داعشیان کردووە و ئەمریکا دەبێت یارمەتییان بدات.
ژنێکی دیکەی بەشدار لە خۆپیشاندانەکە دەڵێت، کەس بە هاواری ئێمەوە نایە و کورد هەمووی یەکە ئەوانەی وا بەرامبەر بە کورد دەکەن داعشن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی