چەند رۆژێکە ئەم دۆخە دووبارە دەبێتەوە

سلێمانی؛ بازاڕی جەوازەکە زیاتر لە دوو کاتژمێرە بێ کارەبایە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەهۆی بڕانی کارەبای نیشتمانییەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بازاڕی جەوازەکەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر لە تاریکیدا مایەوە، دووکاندارەکانی ناو بازاڕەکەش بۆ ئەوەی کارەکانیان پەکینەکەوێت و بتوانن پێشوازی لە کڕیارەکانیان بکەن، پەنایان بۆ بەکارهێنانی لایتی شەحن بردووە.

پەیامنێری 964 لە ناو بازاڕەکەیە و دەڵێت، بەشێکی زۆری دووکانەکانی ناو بازاڕەکە بەتەواوی تاریکن و تەنیا بەو لایتە بچووکانە رووناک کراونەتەوە کە بە شەحن کار دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند رۆژێکە ئەم کێشەیە لە کاتە جیاوازەکاندا دووبارە دەبێتەوە و بووەتە هۆی بێزاری کاسبکاران و کڕیارانیش، چونکە بەبێ رووناکی ناتوانن بە ئاسانی کاڵاکان ببینن و مامەڵە بکەن.

بەشێک لە دووکاندارەکان باسیان لەوە کرد، کە تا ئێستا بە وردی نازانن هۆکاری بڕانی کارەباکەیان بۆ ئەو ماوە درێژە چییە، بەڵام بۆ ئەوەی کڕیارەکان لەناو بازاڕەکەدا رێگەیان لێ تێکنەچێت و جوڵەی بازاڕ نەوەستێت، ناچار بوون بە لایتی دەستی و لایتی شەحن دوکانەکانیان رووناک بکەنەوە تا ئەو کاتەی کارەبای نیشتمانییان بۆ دەگەڕێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی کارەبای نیشتمانی دەکوژێتەوە

لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی کارەبای نیشتمانی دەکوژێتەوە