"هەوڵێک هەیە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک"

چالاکوان و هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوا گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان هاتوونەتە سەر شەقام و دژی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە دەڵێن، “ئەوەی ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێ، تایبەت نییە بە ناکۆکییەکی سیاسیی سادە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک”.

داوایشیان لە هەموو خەڵکی کوردستان کرد، دژی ئەو هێرشانە بێنە دەنگ و ناڕەزایەتی دەرببڕن، چونکە رووداوەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کاریگەری لەسەر داهاتووی هەر چوار پارچەی کوردستان دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی چین و توێژە جیاوازەکان بۆ پ...

لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی چین و توێژە جیاوازەکان بۆ پاڵپشتی کوردانی رۆژئاوا گردبونەوە

پەكەكە راگەیەندراوێكی توندی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئ...

پەكەكە راگەیەندراوێكی توندی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوا بڵاوكردەوە و هۆشداریش دەدات