دیسان دادگاییەکی دواخرا

بۆ 34ـەیەمین جار نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان دادگایی کرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بۆ 34ـەیەمین جار نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان دادگایی کرا و دیسانەوە دادگاییکردنی بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 دانیشتنی ژمارەی 34ـی جوتیارە کوردەکەی سەرگەڕان، محەمەد ئەمین لە دادگای قەزای دووبز بەڕێوەچوو، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، دادوەر دادگاییەکەی بۆ 2.2.2026  دواخستووە.

سەرەتای ساڵی رابردوو محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان لەسەر زەوییەکی خۆی بەملپێچەکەی لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراق راکێشرا و ئەو رووداوەش دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، مەحەمەد ئەمین دەڵێت، چەند جارێک داوایان لێکردووە بە سوڵحی عەشایەری کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە، لەبەر ئەوەی کە سەربازەکە خۆی بێڕێزی کردووە کەچی ئەو چووە سکاڵای تۆمار کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

جارێكی دیكە دادگاییكردنی جوتیارە كوردەكەی سەرگەڕان دو...

جارێكی دیكە دادگاییكردنی جوتیارە كوردەكەی سەرگەڕان دواخرا

جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەو...

جوتیارەکەی سەرگەڕان بە ئاڵای کوردستان و تراکتۆرەکەیەوە ئاگری نەورۆزی کردەوە