سەرۆکی بۆردی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بۆ 964:
لە لافاوەکەی چەمچەماڵ هەندێک میدیا پێشێلی مافی زیانلێکەوتووانیان کرد
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سەرۆکی بۆردی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان دەڵێت، لە لافاوەکەی چەمچەماڵ، هەندێک میدیا پێشێلی مافی هاوڵاتیانیان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەیان کرد.
لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان گۆڕدراوە بۆ بۆرد و هەندرێن ئەحمەد سەرۆکی بۆردەکە بە 964ـی وت، “ئامانج لەو کارە ئەوەیە کە بتوانن باشتر چاودێری کارکردن رۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە هەرێمی کوردستان بکەن”.
باسی لەوەشکرد، لە ململانێ سیاسییەکان بەشێک لە میدیاکان پێشێلی مافی بینەر دەکەن و کاتی زیاتر دەدەن بە هەواڵێک کە زۆر پێویست نییە، لەکاتی لافاوەکەی چەمچەماڵیشدا پێشێلی مافی ئازادی و هاوڵاتی و بینەریشیان کرد بەوەی کە وێنە و ڤیدیۆی کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ و پاڕانەوەی لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانیان بڵاوکردەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری