"لە پێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆیە"

ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش تاسەو رووناکی فسفۆریان لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا دانا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەنزیک دەروازەی باشوری قەزای خورماتوو لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا ژمارەیەک گەنج و چالاکوان خۆبەخشانە هەستاون بەدانانی تاسەی پلاستیکی و روناکی فسفۆری بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ

ماوەیەکی زۆرە ئەم گەنجانە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن هەستن بەدانانی ئەو تاسانە، بەڵام بەدەمیانەوە نەهاتوون و ناچار ئەمڕۆکە خۆبەخشانەو لەسەر ئەکت خۆیان کارەکەیان کردووە.

موهەنەد تەها، چالاکوان و خۆبەخش بە964ـی وت، وەکو هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی لەگەڵ ژمارەیەک گەنجی قەزاکە هەستاون بەدابینکردن و دانانی تاسەی پلاستیکی و ڕووناکی فسفۆری لەو شوێنە  کە لە رابردوودا زۆرترین رووداوی هاتوچۆی لێ رووداوەو چەند کەسێکیش بوونەتە قوربانی.

شوێنەکە دەکەوێتە نزیک ناحیەی سلێمانبەگ سەر رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ بەغدا.

وتیشی “ئەم هەنگاوەمان لەپێناو کەمکردنەوەی رێژەی روداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانە”.

گەنجە خۆبەخشەکان بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لەو کارەیان، داواکاریشن لایەنی پەیوەندیدار هاوکاریان بێت، بۆ دانانی تاسەی زیاتر لەسەر ئەو رێگایانەی کە زۆرترین روداوی هاتوچۆی لێ رودەدات.

لەماوەی دەستپێیەکی سەری ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی روداوی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک بۆ بەغدا زیاتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ناوخۆ ئاماری حەوت ساڵی رووداوەکانی هاتوچۆی ب...

وەزارەتی ناوخۆ ئاماری حەوت ساڵی رووداوەکانی هاتوچۆی بڵاوکردەوە

رووداوەکانی هاتوچۆ هێندە زۆر بوون ئەمبوڵانس لەسەر رێگ...

رووداوەکانی هاتوچۆ هێندە زۆر بوون ئەمبوڵانس لەسەر رێگاکان دانرا