"بەڵی ئامادەم بچمە رۆژئاوا"
پەیوەند جاف ؛ خۆشبەختم کە دەبینم نزیکبوونەوە لە نێوان بەشەکانی کوردستان هەیە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند پەیوەند جاف یەکێک بوو لە بەشداربووانی گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم باخی گشتی سلێمانی بۆ پاڵپشتیکردنی کوردانی رۆژئاوا و خۆشحاڵ بوو کە دەبینێت نزیکبوونەوە لە نێوان بەشەکانی کوردستاندا هەیە .
بە 964 ی وت “ئامادەم بچمە رۆژئاوا و لە داهاتووشدا بەرهەمێکی تایبەتم بۆ کوردانی ئەو بەشە دەبێت”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن