کۆبوونەوەکەیان کۆتایی هات
سەرۆکی هەرێم و مەزڵوم عەبدی دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد
964+
توانا نەقی
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17.1.2026 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) و شاندێكى ياوه‌ريان کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەی بڵاوکردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و (HSD) تاوتوێ كران، هەروەها جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی ئێستای سووریادا کرایەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم وەک خۆی:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2026/1/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له به‌ڕێزان مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کورد له سووریا (ENKS) و شاندێكى ياوه‌ريان کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و (HSD) تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه جەخت لە پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و توندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیيی سووریادا کرایەوە.
هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى گفتوگۆ وه‌ک تاکە ڕێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ.
تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزييهكان، دووپات كرده‌وه.