315 پێشێلکارى تۆمار کراوە

راپۆرتى 2025؛ پێشێلکارى بەرامبەر رۆژنامەنوسان لە زیادبووندایە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

کورد دەڵێت،”ساڵ بەساڵ خۆزگەم بە پار”، ئەمە بۆ دۆخى ئازادى رادەربڕین و رۆژنامەوانى لە هەرێم راستە، چونکە لە 2025، لە جیاتى کەمبوونەوەى پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوس و میدیاکاران، رێژەکە زیادى کردووە و 315 پێشێلکارى تۆمار کراوە.

رەحمان غەریب کە رێکخەرى سەنتەرى میترۆیە و پێشێلکارییەکانیان تۆمار کردووە، بە 964ـى وت،”لە پشتى هەر 315 پێشێلکارییەکە چیرۆکێک هەیە، کە رۆژانە رووبەڕووى رۆژنامەنوسان دەبێتەوە، چیرۆکى ئازاردان و لێدان و زیندانى و رێگریکردن”.

ئەو پێى وایە، جێبەجێنەکردنى یاسا و تێنەگەیشتن لە مافەکانى رۆژنامەنوسان و ئازادى رادەربڕین، هۆکارى زیادبوونى پێشێلکارییەکانن.

یاساکان جێبەجێ ناکرێن، وەک ئەوەى بۆ دیکۆر دانرابن

پێشى وایە، هەڵسەنگاندنى هەرێم لەلایەن دنیاى دەرەوە لەسەر مافەکانى مرۆڤ و ئازادى رادەربڕینە، بەڵام تائێستا دەسەڵاتەکان لەوە تێنەگەیشتوون و پارێزگارى لەو مافانە ناکەن و پێشێلیان دەکەن.

ئامارەکانى سەنتەرى میترۆ نیشانى دەدەن کە لە 2025 رێژەى زۆر زیادى کردووە بەم شێوەیەى خوارەوە

2023:

پێشێلکارى: 249
دەستگیرکردن: 37

2024:

پێشێلکارى: 118
دەستگیرکردن: 24

2025:

پێشێلکارى: 315
دەستگیرکردن: 52

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەنتەرى میترۆ: میدیا مەکەن بە سەکۆیەک بۆ گوتارى رق و کی...

سەنتەرى میترۆ: میدیا مەکەن بە سەکۆیەک بۆ گوتارى رق و کینە