سەرماى زیاتر لەڕێیە

شەپۆلێکى ترى باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

964+

وریا فەتاح

دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە لە بەیانی شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفربارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

کەشی رۆژی شەممە و پلەکانی گەرما:
بۆ سبەی شەممە، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و باران دەبارێت، نزمترین پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی عێراق لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمار دەکرێن کە بەم شێوەیەن:

سلێمانی: 7 پلە
دهۆک: 8 پلە
هەولێر: 9 پلە
نەینەوا: 10 پلە
کەرکوک: 11 پلە
بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان:

وەک ئەوەى کەشناسى عێراق پێشبینى کردووە، رۆژى یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت و باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، هەرچەندە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەڵام هەر بە ساردی دەمێننەوە.

هاوکات رۆژی دووشەممە، بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان جارێکیتر بەفر دەبارێتەوە.

لەبارەى کەشى رۆژی سێشەممە، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە و لە لوتکەی چیاکانیش بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما لەم ناوچانە جێگیر دەبن.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەم شەپۆلە زیاتر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ناوچە شاخاوییەکان پشکی شێریان لە بەفربارینەکە بەردەکەوێت.

بەفر گۆیژە و ئەزمەڕی داپۆشی و هاوڵاتیان روویان تێکردوو...

بەفر گۆیژە و ئەزمەڕی داپۆشی و هاوڵاتیان روویان تێکردووە