" گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ نەک بۆ شەڕ"

ئیدارەی خۆسەری داوا لە حکومەتی سوریا دەکات زمانی دیالۆگ بکاتە چارەسەری کێشەکان

964+

فەرهاد حەسەن

ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نیگەرانی قووڵی خۆی لە بارودۆخەکانی ئێستای ناوچەکەیان دەردەبڕێت و داواش لە حکومەتی ئینتقالی سوریا دەکات کە حیکمەت و بەرپرسیارێتی لە بڕیارەکانیدا بەکاربهێنێت و دانوستان بکاتە چارەسەری سیاسی و دەنگۆی ئەو میدیایانەش رەتدەکاتەوە کە باس لە بوونی پەیوەندی ئیدارەکە و وڵاتی ئێران دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی خۆسەر ئەو پەرەسەندنانە ئێستا روودەدەن بە ناڕەوا دادەنێت کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە حکومەتی ئینتقالی سوریا لە دیمەشق بەڕێوەدەچێت و دەڵێت، شەرمەزاری توندی ئەم پەرەسەندنانە دەکەن چونکە بوونەتە هەڕەشەی مەترسیدار لەسەر سەقامگیری و ئاشتی لەو وڵاتەدا.

ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دووپاتی دەکاتەوە، وەک چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە، کە زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەبێت لە نێو هەموو هێزەکانی سوریادا زاڵ بێت، هەمانکات زمانی هەڕەشە و شەڕ و چەک رەتدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی خوێنڕشتن و وێرانکاری زیاتر.

لەم چوارچێوەیەدا، ئیدارەی خۆسەری داوا لە هەموو هێزەکانی سوریا دەکات، یەکگرتوو بن لە رەتکردنەوەی قسەی رقاوی و لەبەرامبەریشدا هانی بەهێزکردنی برایەتی و بەهاکانی پێکەوەژیان و پێکەوەکارکردن بدرێت بۆ سوریایەکی لامەرکەزی کە بەبێ جیاوازی مافەکانی هەموو هاوڵاتیانی خۆی مسۆگەر بکات.

داواش لە حکومەتی ئینتقالی سوریا دەکات کە حیکمەت و بەرپرسیارێتی لە بڕیارەکانیدا بەکاربهێنێت و دانوستان و چارەسەری سیاسی لە سەرووی زمانی شەڕ و چەکەوە ئەولەویەت بێت، چونکە دەڵێت “ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی سوریا و یەکگرتوویی وڵات دەکات”.

ئامادەیی بەردەوامی خۆشی دووپاتدەکاتەوە بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەموو پرسەکان لەرێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، بەمەبەستی راگرتنی خوێنڕشتن لە سوریا و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی “دابەشکردن و حوکمڕانی” کە ئامانج لێی هاندانی ململانێی نێوان سوریاکانە.

سەبارەت بە هەواڵی هەندێک کەناڵ و ماڵپەڕیش کە بەجۆرێک باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەکە و ئێران دەکەن دەڵێت، “ئەوەی بڵاودەکرێتەوە  زانیاری ناڕاستە لەسەر ئێمە و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە و بەتایبەت ئێران ” جەختیش لەوە دەکاتەوە کە “ئێمە دژی ئەو دەسەڵاتەین کە رۆژانە ژن و گەنجانی کورد، عەرەب، بەلووچی و فارس لە سێدارە دەدات و سیستەمێکی دێموکراتیک کە رێز لە مافی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بگرێت، تاکە بژاردەی ڕزگارکردنی گەلی ئێرانە”.

ئیدارەی خۆسەری لەسەر فڕێدانی تەرمی کچە شەرڤانەکەی شێخ ...

ئیدارەی خۆسەری لەسەر فڕێدانی تەرمی کچە شەرڤانەکەی شێخ مەقسوود هاتەدەنگ

گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی

گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی "خۆسەری دیموکراتیک و دیمەشق" دەستپێدەكاتەوە