بێ دواکەوتن
ئیتاڵیا و پۆڵەندا هاووڵاتییانیان ئاگادار دەکەنەوە: بەپەلە ئێران بەجێبهێڵن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵاتی ئیتاڵیا و پۆڵەندا لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوایان لە هاووڵاتییانیان کرد کە ئێستا لە ناو خاکی ئێراندان، بە زووترین کات و بەبێ دواکەوتن ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە: “داوای چوونە دەرەوەی دەستبەجێ لە ئێران دەکەین.”
هەروەها پۆڵەندا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی کردووە کە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ ئێران نەکەن.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاش هەمان هۆشداری داوەتە هاووڵاتییانی و داوای لێکردوون بۆ پاراستنی گیانیان، ئێران جێبهێڵن.
ئەم هۆشدارییە لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ناوخۆی ئێران روویان لە زیادبوون کردووە و چەندین وڵات گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە.