چەند بەرپرسێکی ئەوروپا بۆ رۆیتەرز:

“ئەمریکا لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هێرش دەکاتەسەر ئێران”

964+

شۆڕش قادری

رووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە مریشکە رەشە و چەند بەرپرسێکی ئەوروپا دەڵێن، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا زرمە لە تاران هەڵدەستێ.

چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە ناوی خۆیان ئاشکرا نەکردووە، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ لێدانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ئەمریکا و بەریتانیا هێزەکانیان لە قەتەر و چەند شوێنێکی دیکە کشاندووەتەوە.

باسیان لەوەشکردووە، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەیە کە هێرشی ئەمریکا نزیکە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ وا هەڵسوکەوت دەکات کە هەمووان لە ئامادەباشیدا بمێننەوە و پێشبینی نەکردنی بڕیارەکانی، بەشێکە لە ستراتیژی ئەو ئیدارەیە.

دوو بەرپرسی ئەوروپیش بە رۆیتەرزیان وتووە، ئەگەر هەیە دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لە 24 کاتژمێری داهاتوودا رووبدات، کاربەدەستێکی ئیسرئیلیش رایگەیاندووە، وادەردەکەوێ کە ترەمپ بڕیاری دەستوەردانی داوە، بەڵام هێشتا کاتەکە و ئەو شوێنەی دەستوەردانی سەربازی تێدا دەکرێت، دیار نییە.

ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: بەردەوام بن یارمەتی لە رێگایە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی هۆشداری کۆشکی س...

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێکی هۆشداری کۆشکی سپی بۆ ئێران بڵاودەکاتەوە