عەقید سەلام شرۆڤەی دەکات
شەڕەکە دەگاتە دێر حافر و هەسەدەش لە ناوچەی خۆی ئامادەیە
964+
توانا نەقی
دوای شەڕە چوار رۆژەکەی گەڕەکە کوردیەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە پارێزگای حەلەبی سوریا بەرامبەر بە شەڕڤان و ئاسایشی گەڕەکەکان بارودۆخەکە هێوربووەیەوە بەڵام لە دوێنێوە دیسان سوپا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ناوچەی دێر حافر و چەند ناوچەیەکی دیکە.
لە بەرنامەیەکی تایبەت بەو دۆخەی لە سوریا دەگوزەرێ عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی ئاماژەی بەوەکرد، سوپای سوریا هێرش دەکاتە سەر دێر حافر و دەیەوێت ئەو ناوچەیەش وەرگرێتەوە.
دەشڵێت ئەو ناوچەیە 52 کیلۆمەتر لە حەلەبەوە دوورە و باندا و فڕۆکەخانەشی لێیە و ناوچەیەکی ستراتیژییە بۆ سوریا بپیە دەیانەوێت هیزەکانی هەسەدە لە خۆرئاواو و باکوری حەلەب دووربخەنەوە.
سەبارەت بەوەی ئەگەر لە رۆژهەڵاتی فورات و لەناوچەی جێنفوسی خۆشیان واز لە هەسەدە نەهێنن چی روو دەدات عەقید سەلام دەڵێت، شەڕێکی گەورە ئەو کاتە روودەدات بەڵام کارێکی وا لە سوپای سووریا دەکەن کە جارێکی دیکە بیری لێنەکەنەوە، هەرچەندە ئەو شەڕە بە دوو دەوڵەت و چەندین میلیشا دەکەن بەرامبەر هەسەدە.
هەرچی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ئەمریکا و ئێرانە ئەوەی روونکردەوە، ئەگەر ئێران بە پێشنیاز و قسەکانی ئەمریکا و ترەمۆ رازی بێت شەڕ روونادات و شەڕیش هەبێت جارێ تەنیا چەند گورزێک وەک تەمبێ کردن دەوەشێندرێت.
بەڵام ئێرانیش دەستەو وەستان نابێت و کە شەڕ روویدا دەستبەجێ بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و وڵاتانی خەلیج دەکاتە ئامانج بە موشەک.