سبەینێ بەرھەمەکانیان نەفرۆشن دەبێت فڕێی بدەن

کێشەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار بەردەوامە و بارەکانیان ناڕواتە خوارووی عێراق

964+

میلاد جەلال – کەلار

داخرانی بازگەی باوە مەحمود لە خانەقین تادێت کێشەی کاسبکارانی عەلوەی کەلار زیاتر دەکات، ئەو کاسبکارانە دەڵێن،”بەتەواوی بێ ئیش بوون، ناچارین بەرھەمەکانمان دەنێرین بۆ عەلوەی شارەکانی دیکە بۆئەوەی بۆمان بفرۆشن.

شێخ کاوە حسێن، یەکێکە لەو کاسبکارانەی عەلوەی کەلار بە 964ـی وت، باری ھەیە ھەفتەیەکە ھێناویەتی و نیوەی نەفرۆشراوە، ئەگەر سبەینێ نەیانفرۆشێت خراپ دەبن و دەبێت فڕێیان بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەرهەمەکانی عەلوە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکەنەوە کە ئێستاش ئەو بازگەیە نایەڵێت بڕوات ناچارن بەشێکی بنێرن بۆ هەولێر و شارەکانی دیکە و ئەوەشی دەمێنێتەوە خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

داخرانی بازگەی باوەمەحمود عەلوەی کەلاری بێ کار و کاسبی...

داخرانی بازگەی باوەمەحمود عەلوەی کەلاری بێ کار و کاسبی کردووە