کەمێک لەمەوبەر

شاسوار عەبدولواحید ئازاد کرا

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، کەناڵى ئێن ئارتى کە سەربە “نەوەى نوێ”یە، رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ ئازاد کرا.

شەوی سێشەممە 12ـی ئاب لە کاتژمێر 10ی شەو پۆلیسی سلێمانی چوونە گوندی ئەڵمانی بۆ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید جێبەجێ بکەن و دەستگیریان کرد.

رۆژى 2.9.2025، دادگاى سلێمانى پێنج مانگ زیندانیکردنى بەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، سەپاند.

ئەمڕۆ 14.1.2025، دواى زیاتر لە 5 مانگ، شاسوار عەبدولواحید، ئازاد کرا.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان 15 کورسی هەیە و سێیەم هێزە لە دوای پارتی و یەکێتی، هەمانکات بزنسمانێکی دیارەو چاڤیلاند و گوندی ئەڵمانی و کەناڵی NRTی و چەند پرۆژەیەکی تری هەیە، بۆیە زۆر جار لەم داوایانە دۆسێ سیاسی و بازرگانییەکانی تێکەڵ دەبن

31ـى مانگى 9ـى 2025، وەزارەتى دارایى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکراى کرد، دەستیان گرتووە بەسەر 60 ماڵ و موڵکى کۆمپانیاى چاڤى و نالیا، چونکە هەردوو کۆمپانیا کە سەر بە شاسوار عەبدولواحیدن، نزیکەى 92 ملیار دینار قەرزدارى حکومەتە.

لە دۆسێی شاسوار عەبدولواحید چی روویدا؟

لە دۆسێی شاسوار عەبدولواحید چی روویدا؟