دەوامى قوتابخانەکان
لە کۆیە و گوندە سنوورییەکانى پشدەر کرا بە پشوو
964+
وریا فەتاح
دەوامى سبەینێى قوتابخانەکانى کۆیە و تەقتەق کراوە بە پشوو، پەروەردەى پشدەریش بڕیاریدا دەوامى قوتابخانەى گوندە دورەدەست و سنوورییەکان بکاتە پشوو، بەڵام لەناو شارى قەڵادزێ و ناحییەکان، ئاساییە.
بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى کۆیە لە بارەى دەوامى سبەینێى قوتابخانەکان بڕیاریدا، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەواوە لەپێناو سەلامەتی مامۆستایان و فێرخوازان، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەهەردووقەزای کۆیەو تەقتەو ناحیە و گوندەکان لەسنووری پەروەردەی کۆیە بکرێتە پشوو.
هەرچى پەروەردەى پشدەرە بە دوو شێوە بڕیاریداوە کە ئەمانەن:
یەکەم:سبەی لە تەواوی قوتابخانەکانی گوندە سنووری و دوورە دەستەکان کە ئەگەری بەفر و بارانی زۆریان هەیە پشوو دەبێت.
دووەم: لە سەنتەری قەزای پشدەر واتە قەڵادزێ، لەگەڵ گوندەکانی دەورو بەرى دەوام ئاسایی دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەریەک لە پەروەردەکانى (پێنجوێن، دوکان، سۆران)، دەوامى سبەینێ چوارشەممەیان کردووە بە پشوو.