تەمەنى 60 ساڵە

دووەم عومرەکارى کورد لە 2026 لە سعودیە کۆچى دوایى کرد

964+

رێباز خدر- هەولێر

دووەم عومرەکارى کورد لە سعودیە کۆچى دوایى کرد کە هاوڵاتییەکى دانیشتووى هەولێرە و ماوەى چەند رۆژێکە لە سعودیەیە.

عومرەکارەکە ناوى مەحمود عومەرە و دانیشتووى شارى هەولێرە و تەمەنى 60 ساڵە.

باسیت ئەحمەد، کەسوکارى کۆچکردوو بە 964ـى وت،”ئامۆزاکەیان ماوەى چەند رۆژێکە بۆ بەجێگەیاندنى عومرە لە سعودیەیە، بەڵام  دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک لەناو حەرەمى مەککە، بەردەبێتەوە و لەهۆشخۆى دەچێت”.

دەشڵێت: دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە لەوێ گیان لەدەست دەدات.

وەک باسى دەکات، ئامۆزاکەیان نەخۆشى دڵ و شەکرەى هەبووە و باوکى حەوت منداڵە.

لەبارەى هێنانەوەى تەرمەکەیى، باسیت وتى،”بڕیاردراوە هەر لەوێ سپاردەى خاک بکرێت”.

بەپێى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان، ساڵى 2025، ژمارەى ئەو عومرەکارانەى خەڵکى کوردستان بوون و لە سعودیە گیانیان سپاردبوو 14 عومرەکار بوون، لە 13 رۆژى سەرەتاى ساڵى 2026یش، ئەوە دووەم عومرەکارى کوردە لەوێ گیان بسپێرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد