کاسبکارانی علوەی کەلار رێیان لێگیرا
+964
ژووری هەواڵ
دیسانەوە کێشە بۆ کاسبکارانی عەلوەی کەلار دروستبوو دەڵێن ”لەدوێنێ ئێوارەوە یەک کیلۆ شتمان ناڕواتە ناوچەکانی خوارووی عێراق”بەهۆی داخرانی بازگەی باوەمەحمود لەسەر رێگای کەلار بۆ خانەقین.
داخرانی بازگەی باوەمەحمود عەلوەی کەلاری بێ کار و کاسبی کردووە
هەرچەندە کارەبای نیشتمانی لە هەموو هەرێم بەرەو 24 کاتژمێری دەڕوات بەڵام خەڵکی چاک سەری کردووەتە سیستمی سۆلار و بۆخۆیان لە وزەی خۆرەوە کارەبای خۆیان دابین دەکەن، ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەڵێن، سوودوەرگرتنی هاوڵاتیان لە سیستمی وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبوون دایە و زۆرترین ئەو شوێنانەش کە سیستمەکەیان داناوە ماڵی هاوڵاتیانن.
لە هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین زۆرترین ماڵ سیستەمی وزەی خۆریان داناوە
وەکو رێزلێنانێک لە کچە شەرڤانی گیان بەختکردوو “دەنیز” کە لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی شێخ مەقسوود لەلایەن چەکدارێکی سەر بە سوپای عەرەبی سووری فڕێدرایە خوارەوە، لە سلێمانی پەیکەرێک بۆ یەم کچە شەرڤانە دروستدەکرێت.
هاوکار ساڵح، مامۆستای هونەر و خاوەنی بیرۆکەکە بە 964ـى وت، مەرگی دەنیز کاریگەری لەسەر تاک بە تاکی کورد دروستکردووە، بۆیە ئەویش ئەم بیرۆکەیەی بۆ دروستکردنی پەیکەرەکە لەلا دروست بوو، وتیشی “لە رێگەی دروستکردنی ئەم پەیکەرەوە دەمانەوێت دەنیز لە باشووری کوردستان وەکو رەمزێک بۆ کۆڵنەدان و گیانفیدایی بناسێنین”.
لە سلێمانی "دەنیزی شەرڤان" دەکرێتە پەیکەر
وادیارە ئەمساڵ حاجی ئۆمەران بووەتە نیشتمانی بەفر و مەتر و نیوێکی هەفتەی پێشووی لێماوە و ئەمڕۆش بە چری دەستیپێکردووەتەوە و هاتوچۆش ئاساییە، پەیامنێری 964 لەبەر بەفر چاوی بۆ ناکرێتەوە و سپی بووە، هەرلەوێ گفتوگۆ لەگەڵ دوو هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە بۆ کار هاتوون و دەڵێن، بەو سەرمایەی سەختە بەڵام مەجبورین، بە پولی ئێرانی ئەوپەڕی دوو ملیۆن و 500ـتت دەستبکەوێ، زەحمەتیشی زۆرە.