دیمەنێکی خۆپیشاندانەکانی ئێران – وێنە؛ ئەرشیفی 964
هێشتا ئینتەرنێت نییە
پەیوەندی تەلەفۆنیی نێودەوڵەتی بۆ ئێران گەڕایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پەیوەندییە تەلەفۆنییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ئێران ئەمڕۆ سێشەممە گەڕایەوە، دوای پچڕانی لە رۆژی هەینیەوە رابردووەوە، ئەمەش بە گوێرەی پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لە تاران.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی ناحکومی نێتبلۆکس، ئەو وڵاتە کە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوە، لە هەشتی ئەم مانگەوە بێ ئینتەرنێتە.
کۆمپانیای نێتبلۆکس کە چاودێری ئینتەرنێت دەکات، رایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ئێران بەهۆی خۆپێشاندانەكانەوە نزیكەی پێنج رۆژە ئینتەرنێتیان بڕێوە.
روونیشیکردەوە، 108 کاتژمێر تێپەڕیوە بەسەر پچڕاندنی ئینتەرنێتی تەواوەتی ئێران و ئێرانییەکان لە جیهان و لە یەکتر دابڕاون.
دوو هەفتە زیاترە خۆپێشاندان و ناڕەزایی توند لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان سەریهەڵداوە و تا ئێستا بە سەدان كەس لە هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەكان كوژراون.