"سەرماش بێت مەجبورین"
لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکردەوە
964+
ئاکام غەفور- سۆران
وادیارە ئەمساڵ حاجی ئۆمەران بووەتە نیشتمانی بەفر و مەتر و نیوێکی هەفتەی پێشووی لێماوە و ئەمڕۆش بە چری دەستیپێکردووەتەوە و هاتوچۆش ئاساییە.
پەیامنێری 964 لەبەر بەفر چاوی بۆ ناکرێتەوە و سپی بووە، هەرلەوێ گفتوگۆ لەگەڵ دوو هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە بۆ کار هاتوون و دەڵێن، بەو سەرمایەی سەختە بەڵام مەجبورین، بە پولی ئێرانی ئەوپەڕی دوو ملیۆن و 500 دەستبکەوێ، زەحمەتیشی زۆرە.
تیمەکان و خەڵکی حاجی ئۆمەران بە کەشە ساردەکە راهاتوون و دێن و دەچن، بەردەوامیش رێگاکان خاوێن دەکرێتەوە و خوێ پرژێنی دەکەن.
بەپێی کەشناسی هەرێم، بەفر بارین دەمەو ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکانی زیاتر دەبێت و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین ئاستی پلەی گەرمای تۆمارکردووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح