کەشوهەوا

بارانبارین دەستیپێکرد و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشی هەور و بارانبارین گەڕایەوە و کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با بارانیش دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە شێوازی دابارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران . دووبارە بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردوە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چالاکتر دەبێت سەرجەم ناوچەکەکان باران بارینی دەبێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرمی ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ ئەو کەشە باراناوییە پلەکانی گەرماش تا دوو پلەیەک دادەبەزن و ساردتر دەبێت سبەینێش بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 12.1.2026
خێراى با / چالاک ( 20– 30) کم/ک هەندێ کات دەگاتە سەرووی 35 کم لە کاتژمێرێکدا
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا
مەوداى بینین / (7 – 8 )کم دەبێت
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 13پلەی سیلیزی
پیرمام : 10پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ :13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ :12 پلەی سیلیزی