خورماتوو

مێردمنداڵێک سەگ پەلاماریان دا و دواتر ئۆتۆمبێلێک كوشتی

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

مێردمنداڵێک لە کاتی چوونی بۆ سەر کار لە خورماتوو، سەگ پەلاماریان داوە ئەویش رایكردووە، دواتر ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و گیانی لەدەست دا.

رووداوەكە لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا بە دیاریکراوی لە نزیک گەڕەکی برایەتی لە خورماتوو روویداوە

شێروان عەبدولڕەحیم، وتەبێژی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو بە 964ـی وت، “مێردمنداڵەکە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی سەر رێگای گشتیی کەرکوک بەغدا کار دەکات و وەک رۆژانیتر، ویستویەتی بچێتە سەر کارەکەی، لە رێگا چەند سەگێک لێی ئاڵاون و راویان ناوە، منداڵەکەش ترساوە و شپرزە بووە و هاتووەتە سەر رێگا گشتییەکە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری “ئۆباما” بەتیژڕەوییەوە لە منداڵەکەی داوە و دەستبەجێ كوشتوویەتی.

وتیشی، منداڵەکە ناوی “محەمەد خالید”ـە و تەمەنی 15 ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی “برایەتی”یە.

هەروەها دەڵێت، پاش کەمێکی دیکە تەرمەکەی بۆ توێکاری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک دەکرێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش کە خەڵکی بەغدایە، دوای رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیسی قەزاکە کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

‌ساڵی رابردوو 183 پیاو ‌و 43 ژن به رووداوی هاتوچۆ لە سلێم...

‌ساڵی رابردوو 183 پیاو ‌و 43 ژن به رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە