ئەربیلوا شوێنی گرتەوە

بۆچی چابێ ئەلۆنزۆ لە مەشقی ریال مەدرید دوورخرایەوە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم ئێوارەیە یانەی ریال مەدرید لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا دوورخستنەوەی راهێنەری تۆپی پێی یانەكە چابی ئەلۆنزۆی راگەیاند و هەر بە خێراییش ئەلڤارۆ ئەربیلوا لە شوێنی ئەلۆنزۆ كرایە راهێنەری تیپەكە.

یانەی ریال مەدرید شەوی رابردوو یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕاند، هەرچەندە ئەمڕۆ میدیاكان دووپاتیان كردەوە ئەلۆنزۆ بەردەوام دەبێت، بەڵام یانەی شاهانە دوور لە چاوەڕوانییەكان بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرەكەی دا.

یانەكە دەڵێت، بە رێككەوتنی هەردوولا گرێبەستی ئەلۆنزۆ هەڵوەشایەوە، هاوكات یانەكە رایگەیاند، ئەلڤارۆ ئەربیلوا، راهێنەری تیپی دووەمی ریال مەدرید “كاستیا” كرایە راهێنەری تیپی یەكەم، كە ئەزموونێكی ئەوتۆی لە كاری مەشقدا نییە.

راهێنەری ئیسپانی چابی ئەلۆنزۆ، كە یاریزانی پێشووی یانەكەشە، لە هاوینی ئەمساڵ مەشقی تیپەكەی وەرگرت و تا ئێستا جگە لە دۆڕاندنی جامی سوپەر، لە خولی ئیسپانیاش لە پلەی دووەمی ریزبەندییە و 4 خاڵ لە بارسێلۆنای پێشەنگ دوورە.

لە ماوەی رابردوو رەخنە و گلەیی لە شێوازی كاركردنی ئەلۆنزۆ هەبووە و وەك باس كراوە، بەشێك لە یاریزانەكانیش لە شێوازی كاركردنی راهێنەرەكە رازیی نین.

بارسێلۆنا كلاسیكۆی بردەوە و جامی سوپەری ئیسپانیای بەد...

بارسێلۆنا كلاسیكۆی بردەوە و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا