شێروان مەزن

بەهۆی بەفرێکی زۆرەوە ژووشکێک لە برسان مرد

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی لە سنووری ئیدارەی سۆران و بەتایبەتیش سنووری ناحیەی شروان مەزن باریوە ژووشکێک بەهۆی برسێتییەوە لەسەر رێگایەکە سەرەکی بە مردوویی دۆزرایەوە.

ئیبراهیم سەعید لێڕی، چالاکوان و ئاژەڵدۆستێکی ئەم ناحیەیە بەرێکەوت بەم رێگایەدا دەڕوات و چاوی بەم ژووشکە دەکەوێت کە لەسەر رێگاکە کەوتووە، هەڵیدەگرێتەوە بەڵام دەبینێت گیانی لەدەستداوە.

ئیبراهیم بە 964ـى وت، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ئاستەنگ و کێشە و گرفت بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دروستبووە و بەهۆی داپۆشینی زۆربەی شوێنەکان بە بەفر برسێتییەکی فراوان رووی تێکردوون.

وتیشی “ئەم ژووشکەش وەک دەردەکەوێت لە برسان مردووە تەنانەت هەڵیداوە هاتووەتە سەر رێگاکەش بەڵام دیارە هیچی دەستنەکەوتووە و مردووە”.

"پاشماوەی خواردنەکان فڕێمەدەن با بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بێت"

"تكایە دەستكاری ژیانی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان مەكەن و خواردنیان پێمەدەن"