بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر شەڕەکەی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە

بەرخودانی دوو گەڕەک بەرامبەر دوو دەوڵەت و خۆڕاگری و ئازایەتی شەڕڤانان

964+

توانا نەقی

قسەو باس زۆر کرا لەسەر شەڕەکەی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بەڵام لە بەرنامەیەکی تایبەتدا عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی زۆر بە وردەکارییەوە باسی وردەکاریەکانی شەڕی ئەو دوو گەڕەکەی کرد کە مێژوویان گۆڕی.

عەقید سەلام دەڵێت ئەوەی چەند سەد سەربازێک لەو دوو گەڕەکە کردیان بەرامبەر بە سوپای دوو دەوڵەتە و میلیشیاکانیان و رووبەڕووبوونەوەی چوار فیرقە و دەیان تانک و زرێپۆش و فڕۆکەی بەیرەقدار دەبێت لە مێژوودا بنوسرێتەوە و داستانی نەبەردییە.

ئەو دەڵێت، شەڕڤانانی ژن هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ پیاواندا نییە و بە عەقڵ و هێزی خۆیان شەڕ دەکەن و ئەوەشی بەرامبەر بەو ژنە شەڕڤانەی کرا و لە بیانایەک کە دەیان تۆپ و ئاربیجی پێوەبوو ئەو هەر شەڕی تیادا کردووە دواجار خستیانە خوارەوە نە دین قبوڵی دەکات نە ئەخلاق.

عەقید سەلام هەر لە پرۆگرامەکەدا بە دڵێکی پڕ و بە هەستێکی سەیرەوە سڵاوی سەربازی بۆ سەرجەم شەڕڤانان و بەتایەبت شەڕڤانانی ژن دەکات.

پرۆگرامەکە تایبەت و پڕزانیارییە لەسەر ئەو بەرخودانە چوار رۆژیەی شەڕڤانان دەتوانن لە پەیج و یوتیوبی 964 بە تەواوی بینەری بن.