لە سەیدسادق پیکابێکی دزراو دۆزرایەوە – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
خاوەنەکەی پێی شاد دەبێتەوە
لە سەیدسادق پیکابێکی دزراو دۆزرایەوە
964+
شۆڕش قادری
لە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، پیکابێکی دزراو دۆزرایەوە و بەمزووانە خاوەنەکەی پێی شاد دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سەردانی بنكەی پۆلیسی سەیوانی كرد، سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری (نیسان پیكاب تاك) لێ دزراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو رێكخستنی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ بابەتەكە، توانرا لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان ئۆتۆمبێلەكە لەقەزای سەیدسادق بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردابگیرێت”.
پۆلیسی سلێمانی هیچ ئاماژەیەکی بە دەستگیرکردن یان دۆزینەوەی دزەکە نەکردووە، تەنیا دەڵێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوە و پاش گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە دەنێردرێتەوە بۆ بنكەی پۆلیس سەیوان، بەمەبەستی رادەستكردنەوەی بە خاوەنەكەی.