بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە؛ کەشەکە تەواو زستانی دەبێت
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە بەتەواوەتی سارد دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا شەپۆلێکی تری بەفر و باران لەدەریای سپی ناوەڕاستتەوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
سەرەتا لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەباران و بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور دەستپێدەکات، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم و دابارین بەشێوەی نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەستپێدەکات و بەردەوام دەبێ لەکاتەکانی درەنگانی شەو.
بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێم و لە کوێستانەکانیش بەفر و بارانبارین دەبێت، پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلەی دیکە نزم دەبێتەوە و کاریگەری ئەو شەپۆلە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ؛
هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
پیرمام: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 3 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی