لە کەشێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا
لاهور شێخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید دادگایی دەکرێن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بڕیارە ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی و براکەی ببرێنە بەردەم دادگا و جگە لەوانیش شاسوار عەبدولواحیدـیش دادگایی دەکرێت.
پەیامنێری 964 چووەتە بەردەم دادگای سلێمانی و دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2026 لاهور شێخ جەنگی و براکەی و ژمارەیەکی دیکە لەو کەسانەی کە لە رووداوەکانی لالەزاردا دەستگیر کران، ببرێنە بەردەم دادگا.
هەر ئەمڕۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دادگایی دەکرێت.
دادگاییکردنی ئەو کەسانە لە کەشێکی ئەمنیی توندوتۆڵدا بەڕێوەدەچێت و هێزی ئەمنیی زۆر لە دەورووبەری دادگای سلێمانی جێگیر کراون.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری