"گومان دەکرا تیرۆریستی لێبێت"
لە چیای قه‌ره‌چوغ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا
964+
فەرهاد حەسەن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بلاویکردەوە ئەمڕۆ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ لە سنووری قەزای مەخمور ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوە
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا لیوای 18ی فیرقه‌ی یه‌كی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیوای 14ی فیرقه‌ی 50ی سوپای عێراقی به‌شداربوون، تیایدا له سنوری زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌ڕان و پشكنینیان به دوای مۆڵگه و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجامدا، كه گومان ده‌كرا شوێنی مانه‌وه و جموجۆڵی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا هه‌بن.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دروست به پێی نه‌خشه و پلانی بۆ داڕێژراو سه‌ركه‌وتوانه ئامانجی خۆی پێكا و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی لیوای 18ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.