دەڵێن "لە ناوچەی داودە گێچەڵمان پێدەکرێت"
ژمارەیەک پێشمەرگە و پۆلیسی نەوت لە بازگەیەکی خورماتوو چەکەکانیان لێ وەرگیرا و دەستبەسەرکران
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئەمڕۆ ژمارەیەک پێشمەرگە و پۆلیسی نەوت لەسنوری خورماتوو لەکاتی گەڕانەوەیان لەدەوامی فەرمیدا لەیەکێک لە بازگەکان هێندرانە خوارەوە و چەکیان لێوەرگیراو بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکران، پێشمەرگەکانیش دەڵێن “ئەم بازگەیە گێچەڵمان پێدەکات”.
بازگەکە، کەوتووەتە ناوچەی داودە و به بازگەی چینکۆکە ناسراوە.
یەکێک لە پێشمەرگەکان بەناوی سەروەر حسێن بە 964ـى وت، لەو بازگەیە گێچەڵیان پێکراوە و دوای ماوەیەک دەستبەسەرکردنیان ئازاد کراون.
پێشمەرگەیەکی دیکە بەناوی مەحەمەد عەلی دەڵێتك هەر ئەمجارە نییە ئەم بازگەیە ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دەکات پێشتر ئەو خێزان و منداڵەکانیشی پێبووە ئەم جۆرە رەفتارانەی لەگەڵ کراوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن