لە گوندێکی ناحیەی وەرتێ

ئۆتۆمبێل لە خوشک و برایەکی دا؛ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

لە گوندێکی ناحیەی وەرتێ ئۆتۆمبێل لە خوشک و برایەکی دا کە قوتابین و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە 964ـی وت، “لە گوندی سەرنەوس ئۆتۆمبێلێک لە دوو قوتابی داوە و بەسەختی برینداربوون و بەپەلە رەوانەی فریاکەوتنی سۆران کراون”.

لەوبارەیەشەوە د. بەرەڤان سەباح بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سۆران بە 964ـی وت، “هەردوو قوتابییەکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابییەکان خوشک و برایەکن، یەکێکیان پۆلی یەکی سەرەتایی و ئەوەی دیکەشیان پۆلی پێنجی سەرەتاییە و تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ 10 ساڵدایە.

د. بەرەڤان سەباح وتیشی، ئەو خوشک و برایە لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە و هەر لە گوندەکەی خۆیان تووشی ئەو رووداوە بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران رووی...

لەماوەی دوو کاتژمێردا دوو رووداوی هاتوچۆ لە سۆران روویاندا