لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوک بۆ رۆژتاوا
داوا دەکرێت “مەلاکان چۆن بەرگریان لە غەززە کرد بۆ کوردانی رۆژئاواش هەڵوێستیان هەبێت”
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە کەرکوک چین و توێژە جیاوازەکان بۆ پشتگیریکردن لە کوردانی رۆژئاوا هاتنە سەر شەقامەکان و داوایان کرد مامۆستایانی ئایینی کرد بێدەنگ نەبن “وەکچۆن بەرگریان لە غەززە کرد بۆ کوردانی رۆژئاواش هەڵوێستیان هەبێت”.
رێبوار مەلا ئەحمەد هاوڵاتییەکە کەرکوکە بە 964ـى وت، کوا مەلاکانی کورد بۆ دیار نین “ئەوانەی بۆ موسڵمانانی غەززە دەنگیان هەڵدەبڕی، خۆ کوردانی رۆژئاواش موسڵمانن ئەی بۆ تاوەکو ئێستا بێدەنگن”.
هاوڵاتییەکی دیکەی ناو خۆپیشاندانەکە وتی ئازاری کەرکوک و رۆژئاوای کوردستان وەکو یەکە بۆیە بە هەموو شتێکەوە پشتگیری دەکەین.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن