گەنجێکی وەرزشوان
بەبێ خەوتن 50 کاتژمێر رایکرد و داهاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا بوو
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
گەنجێکی هەرێمی کوردستان کە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوەو لە رێگەی وەرزشەوە خەریکی کاری خێرخوازیە توانی 50 کاتژمێر بەبێ خەوتن رابکات و داهاتەکەشی بدات بە نەخۆشخانەی هیوا.
بەهجەت حەسەن ئەو گەنجە وەرزشوانەیە و بە 964ـی وت، ئەمە یەکەم جاری نییە و پێشتریش لە وڵاتی ئەڵمانیا کاری خێرخوازی کردووە و داهاتەکەی داوە بە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە.
وتیشی، بە بێ خەوتن و تەنیا بۆ دەستشۆر شوێ راکردنەکەی وەستاندووە توانیویەتی لەسەر ئامێری راکردن لە فاملی مۆڵی سلێمانی 50 کاتژمێر رابکات.
بەهجەت نزیکەی 24 ساڵە نەگەڕاوەتەوە هەرێم و ئێستاش بۆ کۆمەلێک پرۆژەی خێڕخوازی گەڕاوەتەوە و پێشتریش بەهەمان پرۆژە لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بە راکردن چووەتە وڵاتی ئیتاڵیا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی