بەهۆی كوژرانی ژنێكەوە لە ئەمریكا خۆپێشاندانە
كێشەی كۆچبەران
بەهۆی كوژرانی ژنێكەوە لە ئەمریكا خۆپيشاندانە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای کوشتنی ژنێک لە شاری مینیاپۆلیسی ویلایەتی مینیسوتا لەلایەن ئەفسەرێکی دەستەی کۆچبەری و گومرگی (ICE)، خۆپیشاندان لە سەرانسەری ئەمریکا سەریهەڵدا.
پێشتر تیم والز، پارێزگاری مینیاپۆلیس فەرمانیييي دابوو پاسەوانی نیشتمانی بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزەوە.
ئەفسەرێکی دەستەی کۆچبەری و گومرگی ئەمریكا، چوارشەممەی رابردوو لە شاری مینیاپۆلیس تەقەی لە ژنێک كرد و كوشتی، دوای ئەوەی بەرپرسان ژنەكەیان تۆمەتبار کرد بەوەی هەوڵی داوە بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر ئەندامانی هێزی فیدراڵیدا بكەوێت و بیانكوژێت، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاش رووداوەكەی بۆ “بەرگریكردن لەخۆیان” گەڕاندەوە.
بە پێچەوانەی گێڕانەوەی فەرمی، جاکۆب فرێی، سەرۆکی شارەوانی مینیاپۆلیس، تۆمەتەکانی حکومەتی لە دژی كوژراوەكە رەتکردەوە و بە “بێمانا” ناوی برد و داوای لە بریکارەکانی دەستەی كۆچبەری گومرگ كرد شارەكە جێبهێڵن، کە بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک هەڵمەتی بەرفراوانیان لە مینیاپۆلیس ئەنجامداوە.
لەسەر ئاستی فیدراڵییش، ئیدارەی ترەمپ هەڵمەتێک بۆ توندکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری لە چەند شارێک جێبەجێ دەکات و سەرۆک کۆماریش بەڵێنی داوە “ملیۆنان” کۆچبەری بێ بەڵگەنامە دیپۆرت بکاتەوە.
هەروەها میدیا ناوخۆییەکان گرتە ڤیدیۆییەکانی خۆپیشاندەرانیان پیشاندا، کە دروشمی دژە کۆچبەرییان دەوتەوە لە نزیک شوێنی تەقەکردنەکەی مینیاپۆلیس.
ترەمپ لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی خۆیدا، رێگریکردن لە کۆچبەری نایاسایی و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی بێ بەڵگەنامەی کردووەتە پێشینەی كارەكانی و مەرجەکانی چوونە ژوورەوە و رێکارەکانی ڤیزای بۆ ئەمریكا توندتر کردووە.
دەستەی کۆچبەری و جێبەجێکردنی گومرگی (ICE)، كە ئەرکی دیپۆرتکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەریان پێ سپێردراوە، رووبەڕووی رەخنەی توند بوونەتەوە و بەوە تۆمەتبار دەكرێن بوونەتە هێزێکی نیمچە سەربازی لە سەردەمی ترەمپدا.