بەرناکەوێت
لە سۆران؛ بازاڕ بازاڕى زنجیرى تایەى ئۆتۆمبێلە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەهۆى ئەوەى ئەمساڵ چەند جارێک شەپۆلى بەفر سنوورى ئیدارەى سۆرانى گرتووەتەوە، بازاڕى زنجیرى تایەى ئۆتۆمبێل بەرناکەوێت و نرخەکەشى دووقات بەرز بووەتەوە.
عەلادین برادۆستی کە فرۆشیارێکى زنجیرى تایەى ئۆتۆمبێلە و 28 ساڵە ئەوە کارو کەسابەتییەتى، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ نەبووە، زنجیر لە بازاڕ نەماوە و داوامان کردووە لە چینەوە بۆمان بێت”.
وەک باسى دەکات، بەتەنیا خۆى باى 30 ملیۆن زنجیرى فرۆشتووە و نرخەکەشى دووقات بەرز بووەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح