لە چەند گەڕەکێکی هەولێر ئاو کۆبووەوە
ژینگەپارێزان زوو فریای تەیراوە کەوتن و ئاوەچۆڕیان کرد
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای بارانەکەی شەوی رابردوو، تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر زوو فریای شەقامە سەرەکییەکانی گەڕەکی تەیراوە کەوتن و ئاوەچۆڕیان کردن.
درەنگانی شەوی رابردوو و لەگەڵ بارانە بەخوڕەکە، بەشێک لە شەقامەکانی هەولێری پایتەخت ئاو دایپۆشین و ترافیک لایتی 30 مەتریش لە گەڕەکی تەیراوە، یەکێک بوو لەو شوێنانە کە هەرزوو ئاو تیایدا کۆبووەوە، بەڵام تیمەکانی ژینگەپارێزی زوو فریای کەوتن و بەهەڵدانەوەی سەرەمەنهۆڵەکان ئاوەچۆڕیان کرد.
حەیدەر حەمەدەمین دانیشتوویەکی تەیراوە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لەچاو ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ باشترە و ئاو زۆر کۆنابێتەوە، تیمەکانی ژینگەپارێزیش چالاکن و هەموو کات ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری