لە سلێمانی
نزیکەی 100 ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێ نمایش کران
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە چالاكییەكدا و لەناو گەراجی فامیلی مۆڵی سلێمانی، نمایشێك بۆ دڵخوازانی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ بەڕێوەچوو.
قادر كامەران یەکێک لە بەشداربووانی نمایشەکە بە 964ـی وت، “لە نمایشەكەدا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ بەشدارن، ناوەندی وەرزشی كوردستان رۆڵێكی باشی هەیە لەم چالاكییانەدا و تیایدا تەنیا ئۆتۆمبێلی تایبەت بە پێشبڕکێ نمایش کراون”.
“بە ئۆتۆمبێلی پۆڕشی 911 بەشداریم كردووە، لە چەندین پاڵەوانێتیدا سەركەوتنم بەدەستهێناوە و جامەكانیشم لەسەر ئۆتۆمبێلەكەم نمایش كردووە”، قادر کەمەران وای وت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە فڕۆكەخانەی عەربەت شوێنی پێشبڕكێیان بۆ دابینكراوە و هەركەسێك لەسەر شەقامەكان پێشبڕكێ بكات هەڵەی خۆیەتی و بەرپرسیارە لە هەر رووداوێکی نەخوازراو ئەگەر رووبدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری