گەنجێکی سلێمانی چاڵێنجی خۆی کردووە 50 کاتژمێر بێ وەستان رابکات

بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە رادەکات

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

گەنجێكی شاری سلێمانی چاڵنجێكی 50 كاتژمێری راكردنی راگەیاندووە و داهاتەكەشی بۆكۆكردنەوەی هاوكارییە بۆ نەخۆشخانەی هیوا، هەركەسێك سەیری نمایشەكە بكات بڕە پارەیەك دەخاتە بۆکسێکی شوشەیی و دواتر پێشكەشی نەخۆشخانەكە دەكرێت.

بەهجەت حەسەن لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاڵێنجەکە و بەهۆی راکردنەوە نەیتوانی قسە بکات و بە زمانی ئاماژە بە پەیامنێری 964ـی وت، کە ناتوانێت قسە بکات و وزە بەفیڕۆ بدات، چونکە هێشتا نیوەی کاتەکەی بە تەواوی تێنەپەراندووە و پێویستی بە 25 کاتژمێری تر هەیە بۆ ئەوەی چاڵێنجەکە تەواو بکات، پلانی هەیە لە هەر دوو شاری هەولێر و دهۆکیش چاڵێنجەکە دووبارە بکاتەوە.

هەرکەسێک بیەوێت بەشداری چاڵێنجەکە بکات دەتوانێت بڕوات وەک بەهجەت لە فامیلی مۆڵ لەسەر ئامێری راکردنەکە رابکات و پشتیوانی بەهجەت بکات، ئەوانەی دەشیانەوێت لە رێی بەخشینەوە بەشداری بکەن دەتوانن بڕێک پارە بخەنە ناو شوشەکەی بەردەمی و هاوکارییەکانی خۆیان بگەیەنن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پشتیوانی کەمپەینێکی راکردن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ن...

پشتیوانی کەمپەینێکی راکردن بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەکات