نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر ئاسۆ
سلێمانى
لە 2025 زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی چاویان کردووە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵی 2025ـی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆی بۆ نەخۆشییەکانی چاو بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی ساڵەکەدا 103,927 نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و راوێژکاری بینراون و چارەسەریان بۆ کراوە.
بەپێی ئامارەکان، لەو ژمارەیە 4,273 نەخۆش بەهۆی پێویستیی دۆخی تەندروستییانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون، هاوکات لە ماوەی ساڵەکەدا 6,862 نەشتەرگەریی جۆراوجۆری چاو ئەنجامدراون، کە لە نێویاندا 1,455 نەشتەرگەریی “سەروو گەورە”، 146 گەورە، 2,518 مامناوەند و 2,743 نەشتەرگەریی بچووک هەبوون.
جگە لە نەشتەرگەری، نەخۆشخانەکە قەبارەیەکی زۆری پشکنینی وردی بۆ هاوڵاتییان ئەنجامداوە، دیارترینیان 32,584 پشکنینی پەستانی چاو و 22,269 پشکنینی چاویلکە بووە.
هەروەها 6,326 سۆنەری چاو، 1,938 پشکنینی گلێنە و 17,070 شیکاریی تاقیگەیی بۆ سەردانیکاران کراوە، ئەوە جگە لە ئەنجامدانی پشکنینەکانی OCT و یاک لەیزەر.