بەڕێژەى 0.4%

نرخى زێڕ رووى لە دابەزین کرد

964+

وریا فەتاح

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی کرد و لەو لوتکە مێژووییە دوورکەوتەوە کە کۆتایی مانگی رابردوو تۆماری کردبوو، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و چاوەڕوانیی بازاڕەکان بۆ بڕیارە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەمریکا.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 4458.10 دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە 26ـى کانوونی یەکەمی رابردوو گەیشتبووە لوتکەی مێژوویی خۆی بە 4549.71 دۆلار.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە دەستپێکی مامەڵە ئاسیاییەکاندا فشاری خستووەتە سەر کانزا زەردەکە، بازاڕى زێڕ ئێستا چاوەڕیى دوو رووداوى گرنگە؛ یەکەمیان راپۆرتی نوێی هەلی کار لە ئەمریکا و دووەمیان بڕیاری دادگای باڵای ئەو وڵاتە سەبارەت بە دەسەڵاتە نائاساییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگی، کە هەردووکیان کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر نرخەکان دەبێت.

2025 ساڵى زێڕ بوو؛ 964 پێتان دەڵێت چەند بەرز بووەتەوە

2025 ساڵى زێڕ بوو؛ 964 پێتان دەڵێت چەند بەرز بووەتەوە