لە بودجەی 2026 دۆلارێك بە 1300 دینار جێگیرکرا
بانکی ناوەندی عێراق له‌باره‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار بڕیاریدا
964+
فەرهاد حەسەن
بانکی ناوەندی عێراق بە وەزارەتی دارایی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند كه لە بودجەی ساڵی 2026 نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە 1300 دینار دەبێت.
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق له نوسراوێكدا كه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ناردوه پرسی به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر به‌دینار له پڕۆژه بودجه‌ی 2026 یه‌كلاییكردوه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نرخەی لە بودجەی ساڵی 2026 بۆ دۆلاری ئەمریکی پەسەندکراوە، هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر به هەزار و 300 دیناری عێراقی ده‌بێت و هاوشێوه‌ی ئێستا ده‌مێنێته‌وه.
له نوسراوه‌كه‌ی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووه، ئه‌و نرخه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار لە مانگی شوباتی 2023ەوە کاری پێدەکرێت و بۆ ئه‌مساڵیش ده‌ستكاری ناكرێت.
له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزكرایه‌وه و یه‌ك دۆلار كرایه 1450 دینار و له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا یه‌ك دۆلار گه‌یشته 1650 دینار، به‌وه‌ش هه‌ڵئاوسانی دروستكرد، به‌ڵام له‌دوای ده‌ستبه‌كاربونی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌های یه‌ك دۆلار بۆ 1300 دینار دابه‌زێنرا.