سبەینێ

964 دەنگى پێشمەرگەیەکى گەیاند؛ وەزارەتى پێشمەرگە چارەسەرى دەکات

964+

وریا فەتاح

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شەقام دەمێنێتەوە، وەک خۆی دەڵێت، دوو جار لەشەڕى دژى داعش بریندار بووە و پێنج فیشەکى پێوەیە، بەڵام دەیانەوێت وەک نەخۆش خانەنشینى بکەن.

عەتا ئەحمەد خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “دوو جار بەسەختی لە شەڕی داعشدا برینداربووم، قاچێکم سەقەتە، دوو فیشەک داویەتی لە سمتم، فیشەکێک داویەتی لە باڵم، فیشەکێک داویەتی لەبن ڕانم و فیشەکێکیش داویەتی لە شوێنی کاریگەرم، کەچی دەیانەوێ بەنەخۆش خانەشینم بکەن”.

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شە...

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شەقام دەمێنێتەوە

ئەو پێشمەرگەیە وەک دەڵێت، نووسراوی نەخۆشخانەی شار و نەخۆشخانەی پێشمەرگەی پێیە، لیژنەی پزیشکیش پشتڕاستیکردووەتەوە کە کەمئەندامی سەنگەرە، بەڵام لە بەشی یاسا رەتدەکرێتەوە و دەیانەوێت بەنەخۆش خانەنشێنی بکەن.

964 دەنگى پێشمەرگەکەى گەیاندە وەزارەتى پێشمەرگە، لیوا عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى راگەیاندن و هۆشیارى لە وەزارەتى پێشمەرگە بە 964ـى وت،”قسەم لەگەڵ کاک عەتا کردووە، بەیانى کاتژمێر 9، دێتە وەزارەتى پێشمەرگە و بەڵگەکان پێشکەش بکات، کێشەکەى بۆ چارەسەر دەکەین”.

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شە...

پێشمەرگەیەک لە سەیدسادقەوە هاتووەتە هەولێر و لەسەر شەقام دەمێنێتەوە